شەنگال بە گوڵاڵە سوورە ڕازاوەتەوە

سروشتی ڕەنگین و دەوڵەمەندی شەنگال، بە هاتنی بەهار بە هەموو ڕەنگەکان و گوڵاڵە سوورە ڕازاوەتەوە، گوڵ و خونچەکان لە دەروازەی 'شلۆ' بە هەموو جوانیی و دڵڕفێنی خۆیانەوە چەقیون.


جوگرافیای شەنگال ئەوەندەی خەمباریی، خاوەن خۆشی، گەشی و دڵڕفێنییە، شەنگال کە لە هەر وەرزێکدا خاوەن جوانییەکی تایبەتە، بە هاتنی بەهار هەموو جوانییەکانی دەردەخات، یەکێک لەو شوێنانەی کە بە دڵڕفێنیی جوانیەکانی سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت، دەروازەی 'شلۆ'ـیە، کە دەکەوێتە هەرێمی سکێنی و بە گوڵ، خونچەکان و گژوگیا جوانەکانی، دیمەنێکی پرشنگدار پێشکەشی مرۆڤ دەکات.

پارکی مام زەکی شەنگالی کە بۆ بیرهێنانەوەی ئەودا لە ساڵی ٢٠١٩ دروست کراوە، لە بەردەم دەروازەی شلۆیە و میوانداری ئەو جوانیانە دەکات، هەرچەند تەمەنی ئەم پارکە ساڵێکە، بەڵام کاتێک بەوێیەوە تێدەپەڕێت، لەبەر جوانییەکانی حەزدەکەی ساتێک تێدا بگەڕیت و وچانێک تێدا بدەی.

لە قەڕاغی پارکەکە، وەک ئەوەی بەدەست چێنرابێت، نیوەی ئەو دەشتە پاڵی بە چیاوە داوە بە گوڵی "بوکە بەهارە" ڕازاوەتەوە، گوڵ و خونچەکان وەک ئەوەی بزانن تەمەنیان کورتە، هەموو دڵڕفێنی و جوانی خۆیان پێشکەش دەکەن، کە دیمەنێکی پرشنگدار دەخاتە بەرچاو و مێوانداریی سروشت دەوڵەمەندتر دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە سڵاو لە مام زەکی دەکەن و بە جوانیی خۆیان پیرۆزبایی لێدەکەن.

س.ح