شەنگال، یەکەم بارانی پایز باری

پاش ڕەشەبا و تۆز و خۆڵ بارینی زۆر لە شەنگال، ئەمڕۆ یەکەمین بارانی پایز باری.


نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠١:٠٠ لە چیای شەنگال باران دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

هاتنی وەرزی سەرما و باران بارین، لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێزدی لە چیای شەنگال لە ناو چادرەکاندا دەژین.

هاوڵاتیان سەرەڕای دۆخی سەختی ژیانیان لەناو چادرەکاندا، بە بارینی باران خۆشحاڵ بوون.

جوتیارانی شەنگالی دەڵێن، کە بارانی پاییزی بۆ گەشەکردنی بەر و بووم و دەوڵەمندبوونی زەویی کشتوکاڵ زۆر کاریگەرە، ئەو جوتیارانە بارانی پایزیی بە بەرەکەت دەزانن.

 

 

ش.ف