شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و هەتا ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هەروەها، پێشبینی کراوە، کە پلەی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆوە دەبینێت و مەودای بینین لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر-دا دەبێت.

 

ش.ف