شەڕڤانان بارەگایەکی سوپای تورکیان کردە ئامانج

شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیان دایەوە و ئەو بارەگایەیان ڕووخاند، کە لەوێیەوە عەین دیوار تۆپباران دەکرا.


کەمێک پێش ئێستا ئەو بارەگایەی سوپای تورک لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کرایە ئامانج، کە لەوێوە گوندی عەین دیواری تۆپباران دەکرا.

بەگوێرەی ئاژانسی هاوار، لە ئەنجامدا بارەگاکە بە تەواوەتی ڕووخا و ئێستا دووکەڵ بەسەر بارەگاکە بڵاو بووەتەوە.

 

ش.ف