عەفرین، سوپای تورک ٣٠٠ دار زەیتوونی بڕییەوە

سوپای تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی لە گوندی بەراد-ی سەربە ناوچەی شێراوە زیاتر لە ٣٠٠ دار زەیتوونی بەمەبەستنی دروستکردنی بارەگای سەربازی لە شوێنەکە بڕییەوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی، لە گوندی بەراد-ی سەربە ناوچەی شێراوە زیاتر لە ٣٠٠ داری زەیتوونی هاوڵاتیەکیان بەناوی ئەحمەد مەمۆ بڕیوەتەوە.

سوپای تورک بەمەبەستی دروستکردنی بارەگای سەربازی ئەو دارانەیان بڕیوەتەوەو زەویی هاوڵاتیەکەیان داگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، بازرگان و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، لەڕێگای هەڕەشەو داگیرکارییەوە، زەیتوونی هاوڵاتیان زۆر بەهەرزان لەهاوڵاتیان دەکڕن و بە نرخێکی زۆر گران لە ڕێگای تورکیاوە دەیفرۆشن و هەناردەی دەکەن.

باس لەوەش دەکرێت، چەتەکان باجی زۆریان لەسەر جوتیاران و خەڵکی عەفرینی داگیرکراو سەپاندووە، بەشێوەیەک تەنها بۆ بەرهەمی زەیتوون ڕێژەی سەدا٢٢ی بۆ چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکە.

ب.ش