عەفرین، لەیەک گونددا ٤١ دۆنم زەوی و هەزاران دار سووتێندراون

سوپای تورک و چەتەکانی لە چوارچێوەی پێشێلکارییەکانیان دژی هاوڵاتیان و ژینگەی عەفرین، لە ماوەی مانگێکدا ٤١ دۆنم زەویی کشتوکاڵ و هەزاران داریان لە یەک گوند سووتاندووە.


بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە کۆکراونەتەوە، چەتەکانی فرقەی حەمزە، کە سەر بە دەوڵەتی تورکن، لە ماوەی مانگێکدا تەنیا لە گوندێک ٤١ دۆنم زەویی کشتوکاڵی گەنم و جۆیان سووتاندووە و هەروەها چوار هەزار و ٩٧٠ دار زەیتوونیان بڕیوەتەوە.

چەتەکانی فرقەی حەمزە لە گوندی سۆرخانکی سەربە شێراوای کانتۆنی عەفرین زەوی و زاری ٢٠  خانەوادەیان سووتاندووە.

هاوڵاتیانی ئەو گوندە ناڕازین بەرامبەر بەو کردەوانەی چەتەکان و بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو تاوانانە بەتوندی شەرمەزاردەکەن.

س.ح