عەفرین، چەتەکانی تورک زیاتر لە هەزار داری زەیتوونیان سوتاند

سوپای تورک و چەتەکانی سەر بەو وڵاتە، بەردەوامن لە تاوانەکانیان لە سنوورەکەدا، لەگەڵ تاڵانکاریی و کوشتنی هاوڵاتیاندا، لە ئێستادا سروشت و دارەکانی عەفرین دەسووتێنن.


ئەمڕۆ لە گوندی خۆزیانای ناوچەی ماباتای عەفرین، سوپای تورک و چەتەکانی، ئاگریان بەرداوەتە زەوی گوندەکە و زیاتر لە هەزار داریی زەیتوونیان سوتاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار، لە دوای ئەوەی سوپای تورک و چەتەکان دەوروبەری گوندەکەیان ئاگرداوە، زیاتر لە هەزار داری زەیتوون لەو سنوورەدا سوتاون.

چەتەکان ڕێگا نادەنە هاوڵاتییانی سنوورەکە کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێش چەند ڕۆژێکیش لە سنووری شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین، زیاتر لە سێ هەزاری داری سنوورەکەیان سوتاند.

س.ح