فشارەکان ژیانی لە ژنێک سەندەوە

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەگوێرەی سەرچاوەکانئەو ژنە "فشاری خێزانیی" زۆری لەسەربووە.


بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز، بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی مەوی لە دەوروبەری شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناوی (ک.م) بە پەت خۆی خنکاندووە.

 (ک)، دایکی دوو منداڵە و بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە فشارێکی زۆری خێزانیی لەسەر بووە، بە ڕادەیەک کە ناچار بە خۆکوشتن کراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ئەمساڵدا ئەمە چوارەمین ژنە لەو گوندە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.

ش.ف