فڕۆکەیەکی تورکیا خرایە خوارەوە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە لە ترابلوس خرایە خوارەوە.


ئەمڕۆ سوپای نیشتمانی لیبیا لەڕاگەیەندراوێکدا،ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان لە ناوچەی 'عەین زارع'ی سەربە ترابلوس خستووەتە خوارەوە.

هاوکات ئەمڕۆش سەرچاوە سەربازییەکانی لیبیا ڕایانگەیاند کە، لە ترابلوس هەشت سەربازی سوپای نیشتمانیی لیبیا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا کوژراون.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی "عەرەبیە نێت" بڵاویکردەوە کە سەربازانی سوپای نیشتمانیی لیبیا لەسەر سنوورەکانی پایتەختی لیبیا چاوەڕێی فەرمانی کۆتایی دەکەن کە"گروپە تورکی و قەتەرییەکان لەناو بەرن".

س.ح