قەندیل چوار وەرزی ساڵی لە خۆیدا کۆکردوەتەوە... بە وێنە و ڤیدیۆ

چیای قەندیل، لەگەڵ ئەوەی لە هەموو وەرزێکدا سروشتێکی جوان و تایبەتی هەیە، بەڵام لە وەرزی بەهاردا و بە دەرکەوتنی گوڵ و گیا ڕەنگاو ڕەنگەکانی چیاکە ڕازاوەتر و دیمەنەکانی ئەفسوناویتر و سەرنج ڕاکێشتر دەبن، لە ئێستاشدا قەندیل لە یەککاتتدا هەر چوار وەرزی ساڵی لە خۆیدا کۆکردوەتەوە. 


قەندیل، یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە کە لە سنوری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان هەڵکەوتووە، چیاکە بەهۆی سروشت و هەڵکەوتە جوگرافیاکەیەوە چوار وەرزەی ساڵ دیمەنێکی ناوازەی هەیە.

چیای قەندیل، لەم وەرزەدا سروشتێکی جوان و دڵڕفێنتری هەیە و ئاوێزان بوونی گوڵ و گوڵزارە ڕەنگاو ڕەنگ و کەم وێنەکانی و بەفری سەر لوتکەکانی جوانێکی بێوێنە و ئەفسوناووی پێبەخشییوە، لەم وەرزەدا قەندیل لە یەککاتتدا هەر چوار وەرزی ساڵی لە خۆیدا کۆکردوەتەوە.

ئەم وێنانەنە بەشێکن لە جوانییەکانی سروشتی چیای قەندیل کە بە کامێرای ڕۆژنیوز گیراون.

ک.س