لافاوێکی بەهێز فلۆریدای ئەمریکای گرتەوە

لافاوێکی بەهێز بە خێرایی ٢٠٠ کیلۆمەتر لەچرکەیەکدا باکوری ڕۆژئاوای فلۆریدای ئەمریکای گرتەوە و بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک شار و شارۆچکە بچنە ژێر ئاوەوە.


شەوی ڕابردوو لافاوێک بە خێرایی ٢٠٠ کیلۆمەتر لەچرکەیەکدا گەیشتە ڕۆژئاوای فلۆریدای ئەمریکا، کە بەهێزترین لافاوە تا ئێستا لە فلۆریدا ڕوویداوە و پاش تێپەڕبوون بە باکوری ڕۆژئاوای ویلایەتەکەدا ئەم بەیانییە گەیشتە ویلایەتی جۆرجیا.

لافاوەکە بە لافاوی مایکێل ناسراوە و بەهێزبوونەکەی بەرپرسان و بەرێوبەرانی فلۆریدای تووشی شۆک کردووە.

لافاوی مایکێل پێش ئەوەی بگاتە فلۆریدا، لە ئەمریکای ناوەندی بووە هۆی گیان لە دەستدانی ١٣ هاوڵاتی، بەڵام لە ئەمریکا تەنیا کوژراوێکی لێکەوتووەتەوە.

٢٥٠ هەزار خانوو لە ویلایەتی فلۆریدا بەهۆی لافاوی مایکێلەوە کارەبایان بڕاوە.

٣٧٠ هەزار دانیشتووی فلۆریدا کە ماڵەکانیان  لەسەر ڕێگای لافاوەکەیە، فەرمانی چۆڵکردنی خانووەکانیان پێدراوە.

ش.ف