لوکسامبورگ بۆ پاراستنی ژینگە هاتوچۆی گشتیی دەکات بە خۆڕایی

کاربەدەستانی وڵاتی پاشانشینی لوکسامبورگ بڕیاریانداوە لەپێناو پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی هاتووچۆی ناوشارەکان، هاتووچۆ بە پاس و ترێن و شەمەندەفەری ناوشار بۆ هاوڵاتیان بێبەرامبەر بکەن.


وڵاتی لوکسامبورگ بڕیاریدا لە دەستپێکی مانگی داهاتووەوە، هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلە گشتییەکان بۆ هاوڵاتیان بێبەرامبەر بکات، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی هاتووچۆی ناوشارەکان.

دانی فرانک، وتەبێژی حکومەتی لوکسامبورگ ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان کەمتر بەکار بهێندرێن، ئەو بڕیارە دراوە، دوای جێبەجێی بوونی بڕیارەکە هاوڵاتیان چیتر بۆ سەرکەوتن و هاتووچۆ بە پاس و ترێن و ترامڤای ناوشار پارە نادەن.

دەوترێت خەرجی ئەم بڕیارە ٤١ ملیۆن دۆلار دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە لە کەسانی ژێر تەمەن ٢٠ ساڵ پارەی هاتووچۆ بە ئۆتۆمبێلە گشتییەکان وەرناگیرێت.

لوکسامبورگ وڵاتێکی بچووکە و ژمارەی هاوڵاتیانی نزیکەی ٦٠٠ هەزار کەسە، بەڵام دەوترێت هاتووچۆیەکی زۆری تێدایە.

ش.ف