لیژنەی فەتوا: لەسەر هەموو کەسێک پێویستە پارێزگاریی لە ژینگە بكات

لیژنەی فەتوا لە یەكێتی زانایانی ئاینی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەێنن  ئەركی سەرشانی هەموو تاکێکە، كە پارێزگاریی لە ژینگەی هەرێمی كوردستاندا بكات، دەشڵێن: هەرکەسێک ئاژەڵێک یان باڵندەیەک ئازادبکات لە ڕۆژیی دوایدا پاداشت دەکرێتەوە .


ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئەنجومەنی فەتوای هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ئاژەڵان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر چەند فەتوایەكی  لەبارەی پارساتنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاو كردوە.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا د. عومەر حەسەن، ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی فەتوای هەرێمی كوردستان، وتی: لەسەر هەموو کەسێک پێویستە پارێزگاریی لە ژینگەی هەرێمی كوردستان بكات، هەروەها  بەو پێیەی ڕاوكردن نادروستە، بۆیە لەنێو شەریعەتی ئیسلامی جێگای  نابێتەوە.

وتیشی: پیوستە هەموو هاوڵاتیەك پابەند بێت بەو ڕیسا و یاسایانەی، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی ژینگەو ڕاوكردنی ئاژڵان دیاری كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد،هەر كەسێك باڵندەیەك یان ئاژەڵێك ئازادبكات ئەوە پاداشت و خێرەكەی لە ڕۆژی دوایی-دا وەردەگرێتەوە.

د.ع