لەسەر پۆستێکی فەیسبوک چالاکوانێکی تەق تەق دەستگیرکرا

لەسەر پۆستێکی فەیسبوک چالاکوانێکی مەدەنی لەسەر سکاڵای بەڕێوبەری شاردەی تەق تەق دەستگیرکرا.


چالاکوانێکی شارۆچکەی تەق تەق، سەر بە شارۆچکەی کۆیەی پارێزگای هەولێر بەناوی سەنگەر جەوهەر، کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕەخنەی لە شێوازی پاراستنی هاوڵاتیان گرتووە بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەق تەق، لەلایەن دادگای کۆیەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

فەرهاد سەمەد، چالاکوان لە تەق تەق و هاوڕێی دەستگیراوەکە بۆ ڕۆژنیوز وتی: سەنگەر جەوهەر، چالاکوانە و کادری یەکێتیە و بەڕێوبەری خۆێندنگایەکی ناوەندییە، پاش ئەوەی ڕەخنەی لە شێوازی کارکردنی بەڕێوبەری شارەدێکە گرتبوو لەسەر پاراستنی و قەدەغەی هاتووچۆ بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە نەخۆشی کۆرۆنا، دوای پۆستەکە بەڕێوبەری شارەدێی تەق تەق سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و لە لایەن دادگای کۆیەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

د.ع