لە سنووری سلێمانی ١٦ هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا

بە هۆکارە نادیارەکان لە سنووری شارەدێکانی گەرمک و  بەرزنجە، زیاتر لە ١٦ هەزار هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا عەمید هێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، سووتانی زیاتر لە ١٦ هەزار دۆنم پوش و پاوانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

عەمید هێمن ڕایگەیاند: لە دوو ڕووداوی جیاوزدا لە سنووری گوندەکانی 'شەیان میشیاو، نەرمەڵاس و شیرە' سەر بە ناحیەی گەرمك دوو ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە کە یەکێکیان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە و ئاگرەکەی تریش هۆکارەکەی نادیارە و لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووەتەوە و بووەهۆی سووتانی  نزیكەی ١٥٠٠٠ هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنوورەکە، ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری لەگەڵ بەش و بنکەی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و ناڵپارێز هەروەها بە هاوکاری ( ڕێکخراوی ملەکەوە ) توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.

ڕاشیگەیاند: لە لایەکیترەوە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە لە سنووری گوندی "مایاوا - دەرەتەت – مۆریاس" لە سنووری بەرزنجە   دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە  توانیان بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی بەرزنجە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، زیانی ئاگرەکە  زیاتر لە هەزار هەزار دۆنم  پوش و پاوان سووتان و چەند دارێکی سروشتیش سوتاون.

س.ح