لە شەنگالیش ئاگر کەوتەوە

لە شەنگال ئاگر لە ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتەوە و نزیکەی ٤٠٠ داری زیتون و هەنجیر لەو ئاگرەدا سووتان.


لە ناوەندی شەنگال کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ ئاگر لە ڕەز و باخی هاوڵاتیان بەربوو، شارەوانی گەلی شەنگال هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیدا بەڵام بەهۆی گەورەبوونی ئاگرەکە کۆنترۆڵکردنی ئەستەم بوو، لە ئاکامی ئاگر کەوتنەوەکەش نزیکەی ٤٠٠ داری زیتون و هەنجیر سووتان.

خالد قاسم، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی شەنگال لەسەر ئاگرکەوتنەوەکە، وتی: ئەوە پێنجەمین جارە ئاگر لەشەنگال دەکەوێتەوە، چوارجاری پێشوو لە دەغڵودانی هاوڵاتیان کەوتووەتەوە و زیانی بە جوتیاران گەیاندووە، نازانین هۆکارەکەی چییە، بەڵام ئەوەی دەزانین ڕەنجی جوتیاران بە فێڕۆ دەڕوات و دەسووتێت، داواشی لە حکومەت کرد کە زیانی جوتیاران قەرەبوو بکاتەوە، هاوکات داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە هۆشیار بن.

ک.س