بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونى تیمەکانمان دەرکەوت لەچەند شوێنیکی جیا جیا زیانێکی زۆر گەیاندراوە بەچەندین دار بەڕووی تەمەن جیاواز لە سنوری گوندی ( کەسنەزان )ی قەرەداغ، دەشڵێن، چوار هاووڵاتی بەتۆمەتى دار بڕین دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوون و چاودێری سنورەکە لە ڕۆژانی ڕابردوو دەرکەوت لەچەند شوێنیکی جیا جیا زیانێکی زۆر گەیاندراوە بەچەندین دار بەڕووی تەمەن جیاواز لە سنوری گوندی ( کەسنەزان )ی سەر قەرەداغ.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکاری پێویست گیرایە بەر بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگا.
دەشڵێن، لە ئێستادا چوار تۆمەتبار دەسگیر کراون و بە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیش بەسەر تەواوی دارە بڕاوەکان و مشارێکدا گیراوە.
ئ.م