لە مانگێکدا ٣٧ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی لە عێراق سووتاون

بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراق، ئاشکرای دەکات، کە لە ماوەی یەک مانگدا ٢٧٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان هەبووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٧ هەزار دۆنم زەوی سوتاوون.


بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە ماوەی نێوان ٨/٥/٢٠١٩ تا ٨/٦/٢٠١٩-ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە لەو مانگەدا، ٢٧٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان کەوتووەتەوە، کە ٧٤ حاڵەتیان بەهۆی کارەباوە دروستبووە، ٣٥ حاڵەتیان بەمەبەست و ٢٥ حاڵەتیشیان بەهۆی شۆرتی کارباوە بووە لە دەڕاسەدا، هەروەها ٢٢ حاڵەت بەهۆی فڕێدانی جگەرەوە و ٣٢ حاڵەتی بەهۆی سەرچاوەی دەرەکیی و ٨٤ حاڵەتیش تا ئێستا دیار نەبووە و لێکۆڵینەوە هۆکارەکەیان دەکرێت.

هەربەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی ئەو حاڵەتانەوە،  ٣٧هەزار و ٨٦ دۆنم زەوی کشتوکاڵیی سوتاوون و ٩٩٢ هەزار و ٣٤٤ دۆنم دەغڵودان-یش لە سووتان ڕزگار کراون.

 ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەکان ٧٤ حاڵەتیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و ٣٥ حاڵەتیان بە ئەنقەسبووە.

ش.ف