لە مەخمور هەڵمەتێکی پاککردنەوە دەستپێکرد

هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، هەڵمەتێکی پاککرنەوەی کۆڵان و گەڕەکەکانیان دەستپێکرد.


ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی 'مەخمور' بە دروشمی "مەخمور هی ئێمەیە، ژینگەی مەخمور پیس مەکەن"، هەڵمەتێکی پاککردنەوە دەستیپێکرد.

هەڵمەتەکە بە دەستپێشخەری تەڤگەری گەنجانی مەخمور و تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور، ئەنجومەنی گەل، ئەنجومەنی عەشتار و شارەوانی مەخمور دەستیپێکردووە.

هەڵمەتەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و هاوڵاتیانی کامپەکە لە کۆڵان و گەڕەکەکانی خۆیان دەستیان بە پاککردنەوە کرد و بەشداری هەڵمەتەکە بوون.

س.ح