لە ناو یاریگایەکدا باوکێک کوژرا و کوڕەکەشی بریندار کرا

لەناو یاریگایەکی تۆپی پێدا، کەسێک باوک و کوڕێکی دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و هەردووکیانی بریندارکرد، بەڵام باوکەکە بەهۆی سەختی بریندارەکەیەوە تا گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.


شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، کەسێک بەناوی بەهزاد ڕەوف کوژرا و منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەشی بەناوی عەباس بریندارکرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی، تەڵعەت ڕەوف، بەڕێوەبەری بەشی ئەمنی، نەخۆشخانەی گشتی خانەقین، بە ڕۆژنیوزیداوە، ڕووداوەکە لەناو یاریگایەکی تۆپی پێدا بووە لەگەڕەکی کارێز و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە بەڵام دەستگیرنەکراوە، وتیشی منداڵە تەمەن سێ ساڵەکە گوللـەیەک بەر قاچی چەپی کەوتووە و لەئێستادا لە نە خۆشخانەیە و تەندروستی جێگیرە.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە وەرزشەوانێکی خانەقین، کە ئاگاداری ڕووداوی تەقە کردنەکە، بووە، بە ڕۆژنیوزی وت: دوو ڕۆژ پێش ڕووداوەکە، بکوژ و کوژراوەکە، لە یاریدا دەمەقاڵێیەک لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

ک.س