لە نێوان گەریلا و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا

لە ناوچەی لێلکان لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە نێوان گەریلا و سوپای تورک-دا شەڕ ڕوویدا، دەوترێت سوپای تورک کوژراو و برینداری هەیە.


بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٠، لە ناوچەی لێلکانی باشوری کوردستان لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای تورک-دا شەڕ ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، سوپای تورک کوژرا و برینداریی هەیە، بەڵام ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی فەرمی لە بەردەستدا نییە.

س.ح