لە هەولێر ئەفسەرێکی یەکێتی بە سەختیی بریندار کرا

ئەفسەرێکی پلەی باڵای یەکێتی لە شاری هەولێر درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختیی بریندار کرا.


ئەمڕۆ موقەدەم سەلام ڕەزا کە ناسراوە بە (سەلام مەنتک)، پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە لە شاری هەولێر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە.

دەوترێت، کە ٣٠ فیشەکی ئاڕاستە کراوە و بە سەختیی برینداربووە، تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی (نزیف الداخلی) بووە، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێرە و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە دانیشتووی شاری سلێمانییە و بەمەبەستی سەردانکردنی ماڵی خوشکێکی چووەتە هەولێر، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بە شاری هەولێر و پێشئەوەی بگاتە ماڵی خوشکەکەی دەستڕێژی گولەی لێکراوە.

ش.ف