لە چوار ڕۆژی جەژندا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

كەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەرز دەبێتەوە و لە یەکێک لە شارەکان پلەی گەرما دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینی پلەکانی گەرمای لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، دهۆک و هەلەبجە) ئاشكراکرد.

ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لە رۆژانی جەژنی قورباندا بەهۆی زیادبوونی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژانی جەژندا لە شاری كەركوك تۆماردەكرێت كە دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی، هاوكات نزمترین پلەی گەرماش لە شاری دهۆك دەبێت كە ٤٢ پلەیە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەكەی كەشناسی هەرێمە:

ک.س