
لە چۆمان و وەرتێ باران باری
لە پاش وەرتێ، لە شارۆچکەی چۆمان-یش باران باری.
لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٦ پلەی سەدیی بوو، بەڵام ماوەی چەند خولەکێک لە شاردێی وەرتێ و شارۆچکەی چۆمان-ی سەر بەو پارێزگایە باران باری.
بارانەکە سەرەتا لە وەرتێ دەستیپێکرد و دواتریش لە چۆمان بۆ ماوەی ١٠ خولەک باری.
ش.ف