لە ژێر ناوی 'دەربەندی پەپوولە' هەزاران نەمام دەچێندرێت

لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی سنووری پارێزگای هەڵەبجەوە، هەڵمەتێکی نەمام ناشتن لەژێر ناوی 'دەربەنی پەپوولە' بەڕێوەچوو.


بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری هەڵەبجە، ئەمڕۆ نزیکەی هەزار نەمام دەنێژرێت، کە بریتین لە 'زەیتون، فستق و سنەوبەر.

نەمامەکان لە شاخی نێوان عەنەب و جەلیلە دەچێندرێن، پرۆژەکەش لە ژێر 'دەربەندی پەپوولە'یە کە بەوتەی چالاکوانانی پرۆژەکە، لە خۆشەویستیانە بۆ شاعیر گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس، کە دیوانێکی شیعری بەناوی دەربەندی پەپوولە هەیە، بۆ ئەوەش دەڵێن "شێرکۆ بێکەس خزمەتی زۆری شارەکەی کردووە".

کوێستان محەمەد سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لەسەر پرژەکە سوپاسی گەنجانی کرد و بە ڕۆژنیوزی وت: لە دوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە لە ساڵی ١٩٨٨، توانیومانە قۆناغ بە قۆناغ ڕێژەی سەوزایی لە شارەکەدا زیاد بکەین،بەڵام ڕێژەکە لەخواستی ئێمەدا نییە، ڕێژەکەی زیاتر لە  ۱۳٪، لەکاتێکدا ڕێژەی سەوزایی ستانداردی جیهانی دەبێت ۱٥٪ بێت.

س.ح