لە یادی قوربانیانی ئەنفالدا هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو

لە شارەدێی ڕزگاریی، بەبۆنەی ۳۲ ساڵەی تاوانی ئەنفال، هەڵمەتێکی چاندنی نەمام بەڕێوەچوو.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی ڕزگاری و سەرۆکایەتی شارەوانی، بەهاوکیاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، هەڵەمتێکی نەمام چاندنیان بەڕێوەبرد.

نەمامەکان لە پارکی دایک و پارکی سەر شەقامی سەرەکی ڕزگاریی چێندران، کە ژمارەیان زیاتر لە ۲۰۰ نەمام دەبوون.

۱٤ی نیسانی هەموو ساڵێک لە یادی ئەنفالدا، چەندین چالاکیی بەڕێوەدەچن، ئەمساڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا یاد و چالاکییەکانی هەڵوەشاندەوە.

ش.ف