ماسییەکانی عێراق تووشی بەکتریا بوون

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری‌ مرداربوونه‌وه‌ی‌ ماسییەکانی عێراق، تووشبوونیانە بە بەکتریای کەڕوو.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی عادل عەبدولەمهەدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوێنێ، سەرۆک وەزیران سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زاریی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عیراقی‌ كردووه‌، کە تیایدا گفتوگۆیان کردووە ده‌رباره‌ی‌ مرداربوونه‌وه‌ی‌ ماسییه‌كان لە پارێزگاکانی عێراق، کە زیاترینیان له‌ پارێزگای‌ بابل بوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری تەندروستیی و ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو و کشتوکاڵ ئامادەبوون، ئەنجامی لێکۆڵینەوکانیان لە مرداربوونەوەی ئەو ماسییانە خستووەتەڕوو، کە بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان، هۆكاری‌ مرداربوونه‌وه‌ی‌ ماسییه‌كان تووشبوونیان به‌ به‌كتریای‌ كه‌ڕوو، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ زانستی‌یش نییه‌، كه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شانه‌یه‌كی‌ قه‌یران له‌ ‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ بابل و ئه‌ندامێتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماسییه‌ مرداربووه‌كان له‌ ئاوه‌كان ده‌ربهێنن و ڕێگە نەدەن نەخۆشییەکە بگاتە پارێزگاکانی دیکە.

ماسییەكانی عێراق بۆ مردار بوونەوە؟

ش.ف