منداڵان ئاشنا بە ژینگە دەکرێن

ڕێكخراوێكی بواری  ژینگە بە بەخشینەوەی گوڵی سروشتیی ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەرز ڕادەگرێت و ئامانجییەتی منداڵان ئاشنا بە ژینگە بکرێن.


ئەمڕۆ کە ڕۆژی جیهانیی منداڵانە، ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی د.جەمال شاری سلێمانی کرد و بە بەخشینەوەی گوڵی سروشتیی بەسەریاندا، ئەو ڕۆژەی بەرز ڕاگرت.

ڕێکخراوەکە بە هاوکاریی نەمامگەی گەڕانەوە بۆ سروشت و نەمامگەی سیروان لە گۆپتەپە، 200 گوڵی سروشتیی هەمیشە سەوزی بۆ سەرجەم مناڵانی نەخۆشخانە کردە دیاریی و هەر منداڵێک گوڵێکی پێشکەش کرا.

مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، لە لیدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز ئاماژەی بە ئامانجی کارەکەیان کرد و وتی:"ئامانجمان ئاشنا كردنی مناڵانی خۆشەویستە بە ژینگە، هەروەها سوود گەیاندن پێیان لەڕووی ژینگە و تەندروستی و دەرونییەوە".

 

ش.ف