ناوچەیەکی گەشتیاری لەپاشماوەی گەشتیاران پاککرایەوە

لەهەڵمەتێکدا، ناوچەیەکی گەشتیاری لەسنوری شارۆچکەی دەربەندیخان لە پیسبوونی ژینگەکەی و پاشماوەی خواردن و خواردنەوەی گەشتیاران پاککڕایەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی گوندی ژاڵەناو ئەنجامدرا.

ئەمیرە عەزیز، یەکێک لەسەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکە، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: ژمارەیەک گەنجی کچ وکوڕی شارۆچکەی دەربەندیخان، بەمەبەستی پاککردنەوەی گوندی ژاڵەناو، هەڵمەتێکی پاککردنەوەمان ئەنجامدا و بۆماوەی دووسەعات زیاتر لە نیو تەن پاشماوەمان لەناوچەکە کۆکردەوە.

ئەمیرە باسی لەوەشکرد، ئەو گوندە بەهۆی ئەوەی نزیکە لە ڕوباری سیروان، گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات، هەڵمەتەکەشیان بەهاوکاری شارەوانی دەربەندیخان ئەنجام داوە.

 

ب.ش