نزیکەی ٨٠٠ دۆنم پوش و پاوان سوتا

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی  800 دۆنم پوش و پاوان لە سنووری پیرەمەگرون و پێنجوێن و سلێمانی  سووتان.


بەگوێرەی لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە گوندەکانی سوسێ کۆن، قۆچە بڵاخ، عەوەڵان لە سنووری شارەدێی پیرەمەگرون، هەروەها لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن و ساخی گۆیژەی شاری سلێمانی،  ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ٨٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتاون.

بەپێی لێدوانەکە، لە گوندەکانی پیرەمەگرون جگە لە سووتانی ٥٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان، باخی هاوڵاتییەکیش زیانی پێگەشتووە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش نادیارە و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە.

هەروەها، لە پێنجوێن ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری  سروشتی سووتاون و چەند  باخێکی  هاوڵاتیان  زیانیان پێگەشتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە ئاگرەکەی شاخی گۆیژەش، ٢٥ دۆنم پوش و پاوان سووتاون و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

ش.ف