نه‌مامگه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سووتا

نه‌مامگه‌ گه‌وره‌كه‌ی دەربەندیخان سووتا، کە تەنها نەمامگەی حکومیی شارۆچکەکەیە، پۆلیس-یش دەڵێت هۆکارەکەی نادیارە.


به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، ئاگرێك لە 'نەمامگەی دەربەندیخان' كه‌وته‌وه‌ و دوای نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌رده‌وامی سووتان، توانرا ئاگاره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت .

كه‌یوان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان، لەسەر ڕووداوەکە زانیاری دایە ڕۆژنیوز و وتی، جگه‌ له‌ سووتانی پوش و په‌ڵاش، ژماره‌یه‌ك داری جۆراوجۆر سووتان، ئاماژەی بەوەشکرد، هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرەکە‌ نه‌زانراوه‌ و پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكوڵێنه‌وه‌ كردووه.

س.ح