هاوشێوەی باکور، تورکیا دارستانەکانی باشور دەسوتێنێت

بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندەکانی بەدەهێ، ئۆرێ و بابیرێی سەربە دەڤەری مەتینای هەرێمی کوردستان، ئاگر لە دارستانەکانی ئەو دەڤەرە کەوتەوە.


دەوڵەتی تورک سەرەڕای بۆردوومانکردنی دارستانەکانی باکوری کوردستان، بە ئەنقەست دارستانەکانی باشوری کوردستانیشی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لەو دارستانانەش کەوتووەتەوە، حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر ئەو تاوانەدا بێدەنگە.

ئاگرێک کە بە هۆی بۆردوومانی سوپای تورک بۆسەر دارستانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەردەوامیی هەیە، ڕووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی دەڤەری مەتینا بوونە پاروی ئاگر و زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی سنوورەکە کەوتووە.

ئاگرەکە لە دارستانەکانی سەربە سێ گوندی ئۆرێ، بابیرێ و بەدەهێی سەربە مەتینا زۆرترە لە شوێنەکانیتر و بەردەوامیی هەیە.

س.ح