هاوڵاتیان کارەکانی حکومەت دەکەن

بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەزوور، لە پێناو پاراستنی خاوێنی ژینگەی ناوچەکەیان سەتڵی خۆڵ لەناو پارکی گشتی شارۆچکەکەیان دادەنێن.


ئەمڕۆ بەشێک لە ئەندامانی ڕێكخراوی تەژنە، کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنییە، هەستان بە دانانی سەتڵی خۆڵ لەنێو باخی گشتی شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی.

دانان و جێگیركردنی ئەو سەتڵی خۆڵانە لەژێر ناویشانی 'پاكڕاگرتنی ژینگە، ئەرك و ئەخلاقە' ئەنجامدرا.

ئامانجی ئەم ڕێکخراوە لە دانانی ئەو سەتڵی خۆڵانە ئەوەیە، کە هاوڵاتیان بەهۆی نەبوونی سەتڵی خۆڵەوە پاشماوەی خوارنەکانیان لەناو پارکەکەدا فڕێ نەدەن و ژینگەکەی پیس نەکەن.

ڕێكخراوی تەژنە ڕێكخراوێكی سەربەخۆیە ماوەی حەوت ساڵە لەسنووری شارۆچكەی شارەزور كاردەكەن بۆ خزمەتكردنی گەنجان و هاوڵاتیان و ژینگەی ناوچەكە.

د.ع