بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا دارستانەکان کەوتونەتە بەر هێرشى هەندێک لە هاوڵاتیان ئەمەش پرۆسەیەکى مەترسیدارە دژ بە سروشت و ژینگە دەکرێت، دەشڵێن، لە گوندى قەربابە لە سنورى ماوەت تیمەکانمان کەسێکیان دەستگیرکرد، کە ٩٠ دارى بڕیبوەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێرشى دژبە سروشت و ژینگە بوەستێنن، چونکە لە ئێستادا دارستانەکان کەوتونەتە بەر هێرشى هەندێک لە هاوڵاتیان ئەمەش پرۆسەیەکى مەترسیدارە دژ بە سروشت و ژینگە دەکرێت.
دەشڵێن، پارێزگاریکردن لە دارستانەکان ئەرکى هەموانە هەرچەندە تیمەکانمان هەمیشە لە هەوڵ و ماندوبوندان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام زۆرن ئەو کەسانەى بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى سروشت و ژینگە دەشێوێنن بۆ ئەو مەبەستە لە سنورى ماوەت هاووڵاتیەک دەستگیرکرا .
ئاماژەبەوەشکراوە، لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەى کوردستان تیمەکانمان لە ماوەت دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنورى گوندى (قەرەبابە) و توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن لەسەر دیاردەى داربڕین هاوکات دەست گیرا بەسەر ٩٠ دارى سروشتى بڕاودا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
ئ.م