هەریر، گەلی خانزاد پاککرایەوە

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە کۆمەڵێک لە ژینگە پارێزان و هاوڵاتیانی شارەدێی هەریر، هەستان بە پاککردنەوەی گەلی خانزاد لە پیسی و پاشەڕۆ.


ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەدێی هەریری سەر بە شارۆچکەی شەقڵاوە لەسنووری پارێزگای هەولێر، هەستان بە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی گەلی خانزاد لە زبڵ و پاشماوە پلاستیکییەکان.

محمەد ئامۆکەیی، چالاکوان و ژینگەپارێز لە هەریر بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە شارەدێی هەریر ڕۆژی ژینگەی کوردستانمان بەرز ڕاگرت لە چوارچێوەی کارەکانی ڕێکخراوی سەراورد و بەهاوکاری شارەوانی هەریر و بەشێک لە چالاکوانی کچ وکوڕی هەریر، هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکمان لە گەلی خانزاد ئەنجامدا.

وتیشی: بەداخەوە لەلایەن بەشێک لەو کەسانەی سەردانی ئەو شوێنە گەشتیاریە دەکەن، وەک پێویست گرنگی بە پاکڕاگرتنی ژینگە نەدراوە بۆیە داواکارین لە خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان گرنگی بە ژینگە بدەن، پاشماوەکانیان لەگەڵ خۆیان بەرنەوە و لە شوێنی دیاری کراو فڕەیدەن.

د.ع