هەولێر بە گوڵ دەڕازێندرێتەوە

٥٠ هەخار گوڵی قەدیفە، کە لە نەمامگەکانی هەولێردا بەرهەم هاتوون، لە شوێنە گشتییەکانی شارەکەدا دەچێندرێن.


ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی سێ ڕۆژیی بۆ چاندنی گوڵ لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان-ەوە دەستیپێکرد.

لە هەڵمەتەکەدا ٥٠ هەزار گوڵی قەدیفە دەچێندرێن، کە کە لە نەمامگەکانی هەولێردا بەرهەم هاتوون.

ئەمڕۆ نۆ شوێن گوڵپۆش دەکرێن، ئەوانیش: شەقامی پزیشكان، فلكەی سافی، پێش تابلۆ مۆڵ،شەقامی ٣٠ مەتریی، شەقامی ٦٠مەتریی، شەقامی زاگرۆس، بەردەم سەرۆكایەتیی شارەوانی، بەردەم گازینۆ عەنتر، شەقامی شۆڕش.

ئەو گوڵانەی دەمێنیتەوە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە چەند شوێنێکی دیکەی دەستنیشانکراودا دەچێندرێن.

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی دووی ئەمساڵ-یش  100 هەزار نەمام و گوڵ لە هەولێر چێندران.

ش.ف