هەولێر، داوادەکرێت کار بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی پلاستیک بکرێت

داوادەکرێت كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی پلاستیك بكرێت بۆ ئەوەی نەبێتە مەترسیی لەسەر ژینگەی هەرێم و لەو چوارچێوەیەشدا لە هەولێر گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی زۆربوونی پاشماوەی پلاستیك بەڕێوەچوو.


لەمیانەی پرۆژەی پتەوكردنی دیموكراسی لەسەر پیسبوونی ژینگە و پاشماوەی پلاستیكی و بەمەبەستی دەستنیشانكردنی پێشنیار و چارەسەری گونجاو بۆ ئەو پرسە، ئەمڕۆڕێكخراوی میللی پاو PAO، لە هۆڵی هوتێل چوارچرای شاری هەولێر، گفوگۆیەكی کراوەی لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی ناوەوە و دەرەوەی حكومەت ئەنجامدا.

ئەگەرچی ڕێژەی هەبوونی پلاستیکیان لە هەرێمی وکردستان نەخستەڕوو، بەڵام بەشداربووانی گفتوگۆ كراوەكە كۆكبوون لەسەر ئەوەی پێویستە بە هەرڕێگا چارەیەك بێت كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی پلاستیك بكرێت بۆ ئەوەی نەبێتە مەترسیی لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان.

هەر لە گفتوگۆكەدا هۆكارەكانی زیادبوونی ڕێژەی پلاستیك لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو كە هۆكاری سەرەكی نەبوونی چاودێریی حكومەت و نەبوونی هۆشیاریی تاك-ن.

كانیاو بایز، رێكخەری گفتوگۆکە بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:ئەو ڕاسپاردانەی کە لەم گفتۆگۆیەدا دەرچوون، ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیەك بدۆزینەوە تا ئەو ڕێژە زۆرەی پلاستیك كەمتربێتەوە.

ک.س