هەولێر، لە ماڵێکدا ٣ تەرم دۆزرانەوە

لە ماڵێکی سنووری شاری هەولێر-دا سێ تەرم دۆزرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کران.


لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ماڵێکدا لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە شاری هەولێر، سێ تەرم دۆزرانەوە و دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کران.

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئامادە نییە هیچ لێدوانێک لەسەر ڕووداوەکە بدات.

ش.ف