هەولێر، کتێبێکی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژینگە بەسەر خوێندنگاکاندا دابەشکرا

بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان، كتێبێك لە بواری رۆشنبیری ژینگە پارێزیدا بەسەر ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەكرێت، كتێبەكەش لەلایەن ژینگە پارێزێكەوە لەسەر ئەركی خۆی بە چاپ گەیەندراوە.


نووسەرێک لەسەر ئەرکی خۆی کتێبێکی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژینگە ئامادەکردوووەو بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا لە سنووری پارێزگای هەولێر و شارۆچکەی مەخموەدا دابەشی دەکات.

ئاری ئاغۆك مامۆستا و ژینگە پارێز و نووسەری کتێبەکە، بۆ ڕۆژنیوز دواو وتی: دوای هەوڵدانێکی زۆر ئەم کتێبە بە چاپ گەشت، لە ناوەندەكانی خوێندندا وەك ڕێبەرێك دەبێت بۆ مامۆستاكان تاوەكو لە ڕێگایەوە هۆشیاری ژینگەیی بڵاوبكەنەوە.

کتێبەکە لە ١١٠ لاپەڕە پێكهاتووە و بەتیراژی ٣ هەزار دانە بەچاپی ڕەنگاوڕەنگ چاپکراوە و نووسەرەکەشی باس لەوە دەکات، کە جگە لە سنووری هەولێر و مەخمور، وێنەیەک لە کتێبەکە دراوەتە وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت ژمارەی زیاتری لێ چاپبكرێت بۆ تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەوڵبدرێت بكرێتە مەنهەجێك بۆ ئەوەی لە ناوەندەكانی خوێندن وەكو وانەكانی تر بخوێندرێت.

س.ح