هەپەگە دیمەنی چالاکی حەفتانینی بڵاوکردەوە کە ٧ سەرباز تێیدا کوژران

هەپەگە دیمەنی چالاکی ٢ی تشرینی دووەمی لە حەفتانین بڵاوکردەوە، کە تێیدا ٧ سەربازی تورک کوژران.



پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بوو، کە لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانی یەژاستار لە ٢ی کانونی دووەمدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانس چالاکیان ئەنجامدابوو.

ئەمڕۆ گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی بڵاوکردەوە، لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، گورزێکی گەورە لە سەنگەرەکانی سەربازانی دەوڵەتی تورک دەدرێت و تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات.

لە ڕاگەیەنراوی هەپەگەدا لە بارەی چالاکییەکەوە هاتووە:

"لە چالاکیەکەدا کە سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج، سەنگەرەکان هەڵوەشێنران، لە چالاکیەکەدا ئەوەندەی ئاشکرابوو ٧ سەرباز کوژراون، دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیشیاندا و هەلیکۆپتەرەکان بە ناچار لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە".

ک.س