هەڵمەتی سەوزكردنی هەڵەبجە دەستیپێكرد

زانكۆ و شارەوانی هەڵەبجە لەڕێگەی چاندنی ٢٠٠ نەمام و حەوت هەزار بەڕووەوە هەڵمەتی سەوزكردنی سنوورەکەیان دەستپێکرد و خوێندکارانیش بەشدارن لە چالاکییەکەدا.


ئەمڕۆ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری شارەوانی هەڵەبجە، ژمارەیەکی زۆر نەمام و بەڕوو لە زانکۆی هەڵەبجە و شاخی شنروێ دەچێنێت.

پڕۆژەی چاندنی نەمامەکان بە هاوبەشی لەنێوان مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆکە ئەنجام دەدرێت، لەسەر هەڵمەتەکە د.مەریوان عەبدوڵا ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: دەمانەوێت لە ڕێگەی زانکۆکەمانەوە ڕۆڵمان هەبێت لە پاکڕاگرتن و سەوزکردنی ژینگەی شاری هەڵەبجە ئەویش لەڕێی چاندنی نەمام و بەڕووەوە.

لە سەرەتای پڕۆژەکەدا لەناو حەوشەی زانکۆکەدا ٢٠٠ نەمام دەچێندرێت و حەوت هەزار بەڕوو لە شاخی شنروێ بە هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەڕوێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینەوە نەتوانرا نەمام و بەڕووەکان بچێندرێت، دوای نەمانی بارانبارین دەچێندرێن.

س.ح