هەڵمەتی پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان بەڕێوەچوو

هەڵمەتێكی پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەرپرسانی ژینگەش بە پێویستی دەزانن هەڵمەتی پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان لە سنوری هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت.


ئەمڕۆ هەڵمەتێكی پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان لە لایەن دەستەی پاراستن و چاكکردنی ژینگە و بەشی خزمەتگوزارییەكانی ژینگە لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و   لە هاوینەهەواری دلوبە لەسەر ڕێگای كۆیە – هەولێر بەڕێوەچوو.

هەندرێن شێخ راغب، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاکكردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت: جێگای دەست خۆشییە كەوا هەڵمەتەكانی پاكکردنەوەی ناوچە گەشتیارەكان بەردەوامی هەیە لەلایەن رێكخراو ناوەندەكانی خوێندن و بازاڕەگەورەكان.

وتیشی: پێویستە هەڵمەتەكانی پاکكردنەوەی ژینگە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت چونكە پرسی ژینگە پرسێكی گرنگە، بۆیە پاراستن و پاکكردنەوەی ژینگە هەمووكات  گرنگە.

ک.س