هەڵەبجە، هەڵمەتی 'گوڵباران نەك كیمیاباران' بەڕێوەچوو

بە دروشمی 'گوڵباران نەك كیمیاباران' لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە هەڵمەتێكی گوڵ و نەمام چاندن ئەنجامدرا.


ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا لە حەوشەی بینای مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی سەرەوەری هەڵەبجە، ٥٠٠ نەمام و گوڵ چێندران.

ڕێکخەرانی چالاکییە باس لەوە دەکەن، ئامانجیان لە چاندنی ٥٠٠ گوڵ و نەمام، ئاماژەدانە بە پێنج هەزار شەهیدی کیمیاباران لە شارەکەدا.

ئیقبال غەفار، سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەڵێت، لە داهاتوودا گوڵ و نەمام لە شوێنەکانی دیکەی شارەکەدا دەچێنن و دەشڵێت: لەو ڕێگەیەوە وەڵامی دوژمنانی گەلەکەمان بە گوڵ  دەدەینەوە، كورد شایەنی گوڵە نەك كیمیاباران.

س.ح