وشکەساڵیی ئەوروپاش دەگرێتەوەبەهۆی کەمیی ڕێژەی بەفر و بارانبارینەوە ئاستی ئاوی ڕووبارێکی ئیتاڵیا سێ مەتر کەمی کردووە، و لە ٧٠ ساڵی ڕابردوودا نزمتریین ئاستی ئاویی تۆمارکردووە.
پێگەی برێکینگ نیوز بڵاویکردووەتەو، بەهۆی کەمیی ڕێژەی بەفر و بارانبارینەوە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی میلانی ئیتاڵیا، ڕووباری (پۆ) کە گەورەترین ڕووبارەی ئیتاڵیایە ئاستی ئاوەکەی بە ڕێژەی سێ مەتر کەمی کردووە.
ڕووباری پۆ بەشێکی زۆری ئاوەکەی لە دەریاچەیەک لە ئەلپ وەردەگرێت، لە ساڵی ١٩٤٦ـەوە تا ئێستا ڕێژەی ئاوەکەی بۆ ئاستی ئێستا دانەبەزیوە، ئەوەش وایکردووە پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.
خەڵکی ناوچەکە پێان وایە، کە ئەگەر بەم نزیکانە باران نەبارێت لەو ناوچانە، ئەوا دووچاری کێشەی جددیی دەبنەوە لەبواری کشتوکاڵیی، ئەوەش وایکردووە چاوەڕوانی ساڵێکی “کارەساتبار” بکەن.
بەوتەی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شاری میلان، ئەگەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو بەردەوام بێت، ئەوا بە ڕێژەی ٢٠٪ بەرهەمی گەنم کەم دەکات و ڕێژەی ٤٠٪ی سەوزە و میوەی ناوچەکەش کەم دەکات.
ڕ.ح