١٣ دۆنم پوش و پاوان سوتا

لە سنووری شارۆچکەی قەرەداغ بەهۆی ئاگرێکەوە، ١٣ دۆنم پوش و پاوان سوتا و پۆلیسی دارستانیش هاوڵاتیەکیان بە تۆمەتی ئاگر کردنەوەکە دەستگیرکرد.


کاتژمێرێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە سنوری شارۆچکەی قەرەداغ و لەنزیک گوندی کۆپان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگرێک کەوتووەەوە.

لەسەر زیانەکانی پۆلیس رایگەیاندووە: نزیکەی ١٣ دۆنم پوش و پاوان سوتاوە و ڕووبەرێک لە دارستانی سروشتی زیانیان پێگەیشتووە.

ئاماژەشیان بەوەداوە: دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیسی دارستان لە سنوورەکە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان لەماوەی دوو کاتژمێر دا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو: لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەش هاوڵاتیەک دەستگیرکرا و بە وتەی خۆی ئاگرەکە لەدەستی تەشەنەی کردووە، هەربۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە بۆ لێپێچینەوە.

س.ح