٢٥ دۆنم پووش و پاوان سوتا

لەشارۆچکەی خانەقین بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە، ٢٥دۆنم زەوی پوش وپاوان و لەوەڕگا سووتا و دەیان دۆنمی دیکەش لە سووتان ڕزگارکرا.


ئەمڕۆ، لە سنوری شارەدێی مەیدانی سەر بەشارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیاله  ئاگرێک کەوتەوە ، تیمەکانی بەرگری شارستانی مەیدان، دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئەکرەم ڕەحمان، ڕێپێدراو لە بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی مەیدان، بەڕۆژنیوزی داوە، ئاگرەکە لە گوندی هۆرێن کەوتوەتەوە و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش نادیارە و تا ئێستا نەزانراوە، کێ هۆکار بووە بۆ کەوتنەوەی ئەو ئاگرە.

ب.ش