٣٠٠ نەمام لە سەرچنار چێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی سەرچنار، ٣٠٠ نەمامی چاند.


ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوازاری سلێمانی، و بە ئامادەبوونی کارمەندانی شارەوانی و هاوڵاتیان، ٣٠٠ نەمام چێندرا.

لە کاتی چاندنی نەمامەکاندا، بەرپرسانی گەشتوگوزار ڕایانگەیاند، کە ٢١ ئەم مانگە دیدارێکی گەشتیاری لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

باسیان لەوەشکرد، کە پێویستیان بە هاوکاریی شارەوانی و پارێزگاری لە سلێمانی هەیە، بۆ ئەوەی سەرچنار ڕێکبخەنەوە، ئاماژەیان بەوەشکرد، چاندنی ئەو نەمامانە دەستپێکی چالاکییەکانیانە بۆ گەڕانەوەی جوانییەکانی سەرچنار.

گەڕەکی سەرچنار لە شاری سلێمانی، وێڕای هەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون، بە یەکێک لە سەیرانگا جوان و دێرینەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت و بەردەوام هاوڵاتییان لە شارە جیاوازەکانەوە سەردانی دەکەن.

س.ح