٣١ نه‌مام بۆ یادی ئه‌نفال چێندران

له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ بۆنه‌ی ٣١ـمین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال ـ ه‌وه‌ ٣١ نەمام چێندران.


ئەمڕۆ لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان، به‌ بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال، هه‌ڵمه‌تێكی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.

لە هەڵمەتەکەدا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان و به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه‌ و مامۆستا و خوێندكارانی خۆر ٣١ نەمام چیندران وەک گوزارشتێک لە ٣١-ـمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال.

جۆری نه‌مامه‌كان بریتی بونو، له‌ نارنج و لیمۆ و پرته‌قاڵ و مسك و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی داری به‌ردار.

ش.ف