٣ ژینگەپارێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێن کران

حکومەتی ئێران لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕەشبگیریدا سێ ژینگەپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووەو لە ئێستادا بێشەروشوێنی کردوون.


بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زانیار گولابی، شەوگەرد گولابی و وریا خوسرەوی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراون.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە زانیار گولابی شەوگەرد گولابی لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراون و بێسەروشوێن کراون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیاندا لە دەستدا نییە.

هەروەها دوێنێش هەر لە شاری سنە ژینگەپارێزێکی دیکە بەناوی وریا خوسرەوی دەستگیرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

س.ح