٣ ژینگەپارێز لە ڕۆژهەڵات دەستگیرکران

سێ ژینگەپارێزی شاری کامیار کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


ڕۆژی دووشەممە ٣١-١٢-٢٠١٨، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکان و ماڵی سێ ژینگە پارێز لە شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیریان کردوون.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکان و شوێنی کاری هەر یەک لە 'ڕەزا ئەسەدی و فازل قیتاسی' لە بازاڕی میللەتی شاری کامیاران-ی سەر بە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیریان کردوون.

ئەو دوو کەسە، ئەندامی لقی کوردستانیی حیزبی وەحدەتی میللین لە کامیاران و یەکێکن لە چالاکوانانی ژینگە لە شارەکەدا.

هاوکات تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژینگە پارێزێکی دیکەی هەمان شار بە ناوی هادی کەمانگەر و ماڵەکەیان شێواندووە بەسەریەکدا و بە چاوبەستراوەیییەوە بردوویانە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووس و شوێنی ئەو سێ ژینگەپارێزە لە بەردەستدا نییە.

کۆمیتەی ژینگەپارێزیی لقی کوردستانیی حیزبی وەحدەتی میللی، لە چەند ساڵی ڕابردوودا خولی ژینگەپارێزیی لە چەند شارێکی کوردستاندا کردبووە و هەموو ساڵێکیش بەشداربوون لە هەڵمەتی ناشتنی بەڕوودا.

س.ح